چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوەی نوێ پێکەوە رەشنووسی رێککەوتنەکەی نێوانیان نووسیوەتەوەو لەچەند خاڵ و بڕگەیەک پێکدێت:
یەکەم. بەیەکسانی تەواوی دەسەڵاتەکانی حوکمڕانی هەرێم دابەش بکرێت، بەسەر دوو ستوندا، زۆنی سلێمانی و زۆنی هەولێر.
دووەم. کەمکردنەوی نرخی کارەبا.
سێیەم.بۆ هەموو ئەو فەرمانبەرانەی مووچەیان پاشەکەوت کراوە، هەژماری بانکی بکرێتەوە.
چوارەم. دەستپێکردنەوەی دووبارە پێدانی پێشینەکانی هاوسەرگیریی بە گەنجان و پێشینەی خانوبەرە.
پێنجەم. دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران.
شەشەم. دەستووری هەرێمی کوردستان بنوسرێتەوە.
رەشنووسی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ بڵاودەکرێتەوە
یەکێتی و نەوەی نوێ رەشنووسی هاوبەشی نێوانیان ئیمزاکرد و بڕیارە لە پەرلەمانی کوردستانیشدا، پێکەوە کاربکەن.
No Comment! Be the first one.