چاویارنیوز _ غالب محەمەد ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: پارتییەکان وتبوویان ئەگەر غالب محەمەد خۆی کاندید بکات، ناهێڵین دەربچێت، وایاندەزانی ئێمە بەویستی ئەوان دەستمان بەسیاسەتکردووە، تا بەهەڕەشەی ئەوان بکشێینەوە، کەچی ئێستا دەبینین دەستە دووەکانیان پەلامارمان دەدەن بۆئەوەی ئەمری ئاغاکانیان جێبەجێ بکەن و خەونەکەیان بۆ بێننەدی.
ڕاشیگەیاند: ئەوەی پێمان بکرێت و لەتواناماندا بێت لە پێناو ئەم خەڵک و خاکە، دەیکەین دژ بەم ستەمکار و زاڵمانە، بۆئەوەی ئەوان لە بەهەشت نەبن و خەڵک لە جەهەنم.
پارتی هەڕەشەی دەرنەچوونی لە کاندیدێک کردووە
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: ئەوکاتەی پشیتوانیمان دەكرد لە چالاکی مەدەنی و لە چادری مانگرتوان بووین، پارتی بە منیان وتبووی "ئەگەر خۆی کاندید بکات، ئەوا ناهێڵین دەرچێت.
No Comment! Be the first one.