ئەمریکا و ئیسرائیل پلانێکی نهێنییان بۆ لێدانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی عێراق داڕشتووە
واشنتن لەم پێناوەدا گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل هەڵکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە پێشتر هێرش بکرێتە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا.
عوسمان گوڵپی:
عەلی زەیدی بازرگانێکی هەڵتۆقیوی زۆنگاوی گەندەڵییە و گومرگی لەسەر کۆمپانیاکانی خۆی هەڵگرتووە
زەیدی لە کاربەدەست و بازرگانە گەندەڵەکانی پێش خۆی باشتر نییە و ناتوانێت هیچ چاکسازییەک بکات، بەڵکوو ناوبراو وەک «بازرگانێکی هەڵتۆقیوی نێو زۆنگاوی گەندەڵیی عێراق» پێناسە کرد کە پێگەی دەسەڵات بۆ کەڵەکەکردنی سەروەت و سامانی ناشەرعی لەسەر حیسابی دەوڵەت و خەڵک بەکاردەهێنێت.
کەرکووک لەبەردەم دووڕیانی دەسەڵات؛
ململانێی ڕێبوار تەها و محەمەد سەمعان لەسەر پۆستی پارێزگار دەگاتە لووتکە
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەکاربوونی محەمەد سەمعان وەک وەزیری دەوڵەت لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق، بۆشاییەکی کارگێڕی لە پارێزگای کەرکووک هاتە ئاراوە. لەم چوارچێوەیەدا، ڕێبوار تەها، جێگری پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند کە بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی عێراق و بەهۆی چۆڵبوونی پۆستەکەوە، لە ئێستادا ئەرک و دەسەڵاتەکانی پارێزگاری کەرکووکی بە شێوەی وەکالەت گرتووەتە ئەستۆ.
عەلی زەیدی داوای لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی ناو بارەگایەکی حەشدی شەعبی دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیداوە بە دروستکردنی لیژنەیەک بۆ زانینی هۆیەکانی تەقینەوەکەی ناو بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا.
ڕسوایییەکی تری پارتی لە بەغدا؛ کاندیدەکەی بارزانی لەبەر نەبوونی «ئیمتیازات و پارە» لە پۆستەکەی کشایەوە
کاربەدەستانێک کە نەک بۆ خزمەت و مافی خەڵک، بەڵکوو تەنیا بۆ دەستکەوتنی پلەوپایە و ئیمتیازاتی مادی و تاڵانکردنی بودجە بەرەو بەغدا دەچن و هەر کاتێک پۆستێک دەسکەوتی شەخسی و دارایی بۆیان تێدا نەبێت، لێی هەڵدێن.
محەمەد سەمعان ئاغا:
پۆستی وەزارەتەکەمان نوێنەرایەتیی سەرجەم تورکمانەکان دەکات و لە داهاتوویەکی نزیکدا پارێزگاری کەرکووک دەبێتە تورکمان
محەمەد سەمعان ئاغا دەڵێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە و کەسایەتییەکی تورکمان پۆستەکەی بۆ ماوەیەک دەگرێتە ئەستۆ پێش ئەوەی لە قۆناغی دواتردا بدرێتە پێکهاتەی عەرەب.