چاویارنیوز _ گوڵاڵە سدیق شارەزای دراو و بانک وتی: دوای ئەوەی لێبڕینی %٣ موچەی فەرمانبەران چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام هیچ پەرلەمانتارێکی دەسەڵات و بەناو ئۆپۆزسیۆنیش بەدواداچوونیان نەکرد تا بزانن ئایا ئەم لێبڕینە لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق بووە یان نا.
ڕاشیگەیاندووە، ئەم لێبڕینە، ئەگەر لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ بێت، بۆچی ئەم پەرلەمانتارانە داوای پلەبەرزکرنەوەیان نەکردووە؟ چۆن دەبێت یاسای خشتەی موچەی یەکگرتوو و خانەنشینی یەکگرتوو نیو نیو جێبەجێ بکرێت؟ لێبڕینی %١٠ ی یاساکە و %٣ ی دە ساڵی ڕابردوو ببڕدرێت بەڵام پلەبەرزکرنەوە نەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق ئاگاداری ئەم لێبڕینە نییە و لە هەرێمەوە ئەم لێبڕینە دەکرێت لەپێناو زیادکردنی داهاتی ناوخۆ، دیسان بۆ پەرلەمانتارەکانی بەناو ئۆپۆزسیۆن بەدواداچوونیان بۆ ئەم بابەتە نەکردوە و بەم حکومەتە کاربەڕێکەرە بڵێن چۆن دەبێت ئەم زوڵمە لە موچەخۆران بکرێت و داهاتی حکومەت بە موچەی خەڵک زیاتر بکەن؟
یان ئەوەتا ئیعازیان پێ نییە بۆ قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە!
گوڵاڵە سدیق:
ڕەنگە هەرێم لێبڕینی 3٪ی مووچە بۆ تەواوکردنی داهاتی ناوخۆ کردبێت
شارەزایەکی دارایی ، بانک ڕایدەگەیەنێت: هیچ پەرلەمانتارێک بەدواداچوونی نەکردووە تا لەوە دڵنیابین کە ئایا لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران لەسەر داوای کێ بووە.
No Comment! Be the first one.