چاویارنیوز _ یادگار جەبار سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی و ئابووری مۆڵەتی تەنها دوو ڕۆژی بۆ یەکە ژمێریارییەکان داناوە بۆ چاککردەوەی ئەو هەڵانەی کە لە لێبڕینی 3%ی مووچەی فەرمانبەراندا هەبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لێبڕینی ئەو ڕێژەیە لە مووچە، بۆ ماوەی سێ ساڵ واتە (36 مانگی داهاتووە)، بۆیە پێویستە بەبێ هیچ هەڵەیەک جێبەجێ بکرێت.
ڕاشیگەیاند: لەگەڵ تەواوبوونی وردبینی لیستی مووچە، ئەوا بە سیستمی “پەیڕۆڵ” ڕەوانەی بەغدادی دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا وەفدێک لە وەزارەتی دارایی سەردانی بەغداد دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیی کۆتایی بۆ لیستەکە بکەن.
لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند، لەئێستادا خەریکی وردبینین لە لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمدا، کە تەواوبوو ئەوا هەفتەی داهاتوو ئاڕاستەی بەغداد دەکرێت.
No Comment! Be the first one.