چاویارنیوز _ لەبارەی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەوە کە باس لەوەدەکات کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی دەربەندیخان _ وارماوا گۆڕاوە و کارەکانی ڕاگیراوە، لێپرسراوانی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: لەئێستادا ئیشکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە و ئەو زانیارییانە پەیوەندییان بە کۆمپانیایەکی ئێرانییەوە هەیە کە پێشتر کارەکانی ڕاگرتووە. ئەم بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە کارەکانی کۆمپانیای جێبەجێکاری ئێستاوە نییە.
ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکان و شارەکانی کەلار و خانەقین و دەربەندیخان و کفری بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە.
کارکردن لە ڕێگای وارماوا-دەربەندیخان بەردەوامە
لێپرسراوانی سلێمانی باس لەوە دەکەن، کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی ڕێگەی زەڕایەن-دەربەندیخان بەردەوامە و تەواوی ئەو دەنگۆیان ڕەتدەکەنەوە کە گوایە گۆڕانکاریی بەسەر کارەکانیدا هاتبێت و ڕاگیرابێت.
No Comment! Be the first one.