چاویارنیوز _ سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: لە یەکشەممەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ، هێزەکانمان لە تەواوی هەرێمی کوردستان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
وتیشی، بەگوێرەی پێشبینییەکان بێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هۆشداریی توند بە هاووڵاتیان دراوە و ڕەنگە بەبۆنەی بارانبارینی بەهێزەوە لافاو دروست ببێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەر ناوچەیەک هاوڵاتییان پێویستییان بە فریاگوزاری هەبوو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە (115)ـەوە بکەن.
بەرگریی شارستانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە هەر ناوچەیەک هاوڵاتییان پێویستییان بە فریاگوزاری هەبوو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە (115)ەوە بکەن.
No Comment! Be the first one.