بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی، دەڵێت:
بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان و نالەبارى کەشوهەواى ناوچە جیا جیاکانى کوردستان، پاش ڕاوێژ لەگەڵ جەنابی پارێزگاری هەڵەبجە، لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان.
سبەینی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۰/ ۱۲/ ۲۰۲۵ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکانی حکومی و ناحکومی) سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پشووی فەرمیە.
پەروەردەی هەڵەبجە پشووی ڕاگەیاند
بەهۆی ئەو دۆخە چڕەی کەشوهەواوە کە ناوچەکەی گرتۆتەوەو ب ۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان، پەروەردەی هەڵەبجەش پشووی سبەینێی ڕاگەیاند.
No Comment! Be the first one.