چاویارنیوز _ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوکردەوەو ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
هاوسۆز و هاوخەمی کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و سنووری کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی کوردستانم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی دامودەزگا و ئۆرگانەکانمان راسپاردووە لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە ئیدارییەکان بن و خزمەتی هاوڵاتییان بکەن.
سوپاس و دەستخۆشی بێپایانیش ئاڕاستەی تیمەکانی فریاگوزاری و هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە هاریکاریی تەواوی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بوون.
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی زیانە گیانی مادییەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و ناوچە جیاوازەکانی دیکەوە بڵاوکردەوە.
No Comment! Be the first one.