چاویارنیوز _ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، کەشوهەوای ئەمڕۆی ناوچەکانی هەرێم بە گشتی، گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و لەهەندێک ناوچەدا ئاسمان بەتەواوی هەور و لەهەندێک شوێنیتریش نیمچە هەور دەبێت، ئەمەش ئەوە پیشاندەدات، کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە، بەرەو کۆتایی دەچێت، لەگەڵ ئەوەشدا سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و بەگشتی کەشەکە تا ڕادەیەک جێگیر دەبێتەوە.
ئەم ڕاگەیەنراوە لەکاتێکدایە، له ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی ڕابردووەوە شه‌پۆلێكی بارانبارینی چڕ، ڕووی هه‌رێمی كوردستانی گرتەوە و له پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ سێشەممەوە لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دروستبوه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان ئۆتۆمبێل له چه‌مچه‌ماڵ ژێرئاوكهوتون و دو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون. ئەوە جگەی لە گیان لەدەستدانی منداڵێكی دیكە لە لەیلانی سەر بە پارێزگای كەركوك.
کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتووەوە، بەڕێوەبەرایەتیی بوومەلەرزەزانیی هەرێم دەڵێت: هەورو نیمچە هەور دەبێت.
No Comment! Be the first one.