چاویارنیوز _ عەتا محەمەد لێپرسراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، بێگومان هەموو ئەو لێپرسراوانەی لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا کەمتەرخەمیان کردبێت، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، هەرچی بۆ هاووڵاتیانیش پێویست بێت وەک قەرەبووکردنەوە و هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ، درێغی ناکەین و بۆیان دەکەین.
دەڵێت: تەواوی دەزگا حکومییەکانی وەک شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوادانکردنەوەی سلێمانی، پارێزگای کەرکوک، خۆشبەختانە هاوکاریی پێویستیان بۆ چەمچەماڵ ناردووە و لیژنەیەکی تایبەتیش بۆ دیاریکردن و هەڵسەنگاندنی زیانەکان پێکهێنراوە.
ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەوەی لیژنەیەکی تایبەت قەبارەی زیانەکانی دیاریکرد، لای خۆمانەوە بڕیاری پێویست لەبارەی شێوازی قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان دەدەین.
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی: سزای هەموو ئەوانە دەدەین کەمتەرخەم بوون
بەهۆی ئەو زیانانەی لافاوەکە کە بەر هاووڵاتیانی چەمچەماڵ کەوت، نووسینگەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: کەمتەرخەمەکان سزادەدەین.
No Comment! Be the first one.