چاویارنیوز _ عەتا محەمەد لێپرسراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی دەڵێت: دوای وەستانی بۆ ماوەی 36 سەعات، ئەمڕۆ دابەشکردنی ئاو لە چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، هاوکاریی رێکخراوەکانمان رێکخستووە تا بگاتە دەستی هەموو زیانلێکەوتووان، داواشمانکردووە کار بۆ دەرچوونی خەڵک لەو دۆخە دەروونییە بکرێت.
ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە
دوای ئەو زیانە زۆرەی بەهۆی لافاوەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە، تووشی ژمارەیەک ماڵ و هاووڵاتی چەمچەماڵ بووەوە و ئەمڕۆ جارێکیتر ئاوی ماڵانی قەزاکە بەردەدرێتەوە بۆ ماڵەکان، ئەمەش وەک ئاساییبوونەوەی دۆخەکە دەبینرێت.
No Comment! Be the first one.