چاویارنیوز _ عەبدوڵڵا حەمەكاكەڕەش بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، لەدوای لافاوەکە تائێستا دووجار لەگەڵ بەڕێوەبەری خوێندنگەکان کۆبووەتەوەو پێیانڕاگەیاندوون، بەهۆی ئەو دۆخەی شارەکەو دۆخی دەروونی هاووڵاتیانەوە، لەئێستادا ناتوانن دەوامی خوێندنگەکانی چەمچەماڵ ئاسایی بکەنەوە و بۆیە ناچارن وادەی پشووەکە درێژبکەنەوە.
باسی لەوەشکردووە، هەموو بەڕێوەبەرەکان لەسەر ئەو بڕیارە هاوڕاو هاوهەڵوێست بوون کە دۆخی شارەکە بۆ ئەوە گونجاو نییە خوێندکاران، بگەڕێنەوە خوێندنگەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ وتیشی: بەشێک لە خێزانەکان ناچار بوون ماڵەکانیان جێبهێڵن و بچنە شوێنی دیکە، هەروەها قوتابخانە، جانتا، دەفتەر و کتێب و پێداویستییەکانی دیکەی قوتابیان لەناوچوون و زیانیش بەر بەشێک لە قوتابخانەکان کەوتووە.
پشووی خوێندنگەکانی چەمچەماڵ درێژکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ باس لەوەدەکات هێشتا کاریگەریی زیانی لافاوەکەی ئەم دواییە ماوە و ناتوانین لەم نزیکانەدا دەوامی قوتابخانەکان ئاسایی بکەینەوە و بڕیارمانداوە پشووەکە درێژبکەینەوە.
No Comment! Be the first one.