چاویارنیوز _ عەتا محەمەد لێپرسراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی دەڵێت: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی وەرگرتنی ئاماری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵە و ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە لەلایەن تیمێکی کارگێڕیی و یاساییەوە خەمڵاندن بۆ سەرجەم زیانەکانی لافاوەکە دەکرێت، بەڵام تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکان تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە شێوازی تۆمارکردنی زیانەکان ئاماژەی بەوەکرد، تیمێکی 57 کەسی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی ئۆنڵاینەوە سەرقاڵی تۆمارکردنی زیانەکانن و ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن، پاش تەواوبوونی کارەکانیان دەست بە قەرەبووکردنەوەی زیانەکان دەکەینەوە.
ئەمڕۆ کۆتا ئاماری زیانلێکەوتووان تۆماردەکرێت
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کۆتایی بە وەرگرتنی ئاماری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دێت و دەستدەکرێت بە قەرەبووکردنەوە.
No Comment! Be the first one.