چاویارنیوز _ کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێم دەڵێت:ژمارەی کەسانی ئۆتیزم لە کوردستان زیادیانکردووە و ئێستا لە هەموو کوردستاندا، 58 سەنتەری تایبەت بە نەخۆشی ئۆتیزم کراوەتەوە، لەکاتێکدا پێشتر تەنها سێ سەنتەر هەبووە تایبەت بەو نەخۆشییە.
وتیشی: لەو ژمارە سەنتەرەی بۆ ئۆتیزم هەیە، 11 سەنتەریان حکومییە، 47 سەنتەریشیان ئەهلی یە.
ژمارەی کەسانی ئۆتیزم لە زیادبووندایە
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، لەئێستادا ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی ئۆتیزمیان هەیە زیادیانکردووە.
No Comment! Be the first one.