چاویارنیوز _ ماوەی دوو رۆژە (كارزان ئەحمەد) برای رۆژنامەنووسی تیرۆركراو (كاوە گەرمیان)، لە ئاسایشی سلێمانی زیندانیكراوە، ئەوەش بەهۆی سکاڵای پەرلەمانتارێکی حزبەکەی عەلی حەمەساڵحەوە.
بەپێی زانیارییەکان، كارزان ئەحمەد لەسەر سكاڵای سازگار فایەق پەرلەمانتاری رەوتی هەڵوێست زیندانی كراوەو سكاڵاكەش لەسەر نووسینی كۆمێنت بووە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك.
پەرلەمانتارێکی ڕەوتی هەڵوێست کەسێک دەداتە دادگا
لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێكی ڕەوتی هەڵوێست کە عەلی حەمەساڵح بڕیاردەرێتی، ماوەی دوو رۆژە برایەكی كاوە گەرمیانی لە زیندانی ئاسایش دەستگیرکراوە.
No Comment! Be the first one.