چاویارنیوز _ میدیاکانی هەرێم بڵاویانکردەوە، هێزێکی مەنسور بارزانی دەستی بەسەر کێڵگەکانی نەوت و غازی هەرێمدا گرتووە و پاڵاوگەی لاناز بووەتە سەرچاوەیەکی دارایی گەورە بۆ ئەو هێزە، جیا لە پاڵاوگەی لاناز، هێزەکەی مەنسور بارزانی کێڵگەی نەوتی عەینزالەیشی لە ناوچەی زومار داگیرکردووە و هەموو داهاتی کێڵگەکەش دەچێتەوە بۆ خودی مەنسور بارزانی.
چاودێرێکی سیاسیش لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، جگە لە هێزەکەی مەنسور بارزانی هیچ لایەنێکی وەک حکومەت و پەرلەمان، تائێستا نازانن لەم کێڵگە نەوتییانەی هەرێمی کوردستان، رۆژانە چەند بەرمیل بەرهەمدێت و داهاتەکەی چەندە و بۆ کێیە.
باسی لەوەشکرد، دزینی سامانی ئەم کێڵگانە بەجۆرێک دانراوە، بەشێکی نەوتی خاوی کێڵگەی عەین زالە راستەوخۆ دەبرێتە پاڵاوگەی لانـ.ـاز و لەوێ دەکرێتە نەوتی سپی ماڵان و بەنزین، بەشەکەی دیکەش دەبرێتە پاڵاوگە نایاساییەکانی ناوچەی کواشێ لە دهۆک و لەوێ نەوت بەنزینی لێ بەرهەمدەهێندرێت، ئەمەش بووەتە هۆی پیسبوونی ژینگەی ئەو ناوچانە و خەڵکی ناوچەکانیان نەخۆشخستووە.
سەرچاوەی داهاتی هێزەکەی مەنسور بـارزانی ئاشکرادەکرێت
میدیاکان بڵاویانکردەوە، هێزێکی مەنسور بـارزانی دەستی بەسەر کێڵگەی عەینزالەدا گرتووە و سەرچاوەکانی داهاتی ئەم هێزەش لەنەوتی هەرێمەوەیە.
No Comment! Be the first one.