چاویارنیوز _ بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی عێراق بڵاویانکردۆتەوە، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق نایەوێت بۆ خولی داهاتووش دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار ببێت و داوای لە حزبەکەی کردووە بۆ خولێکی تر لە کۆشکی کۆماری بمێنێتەوە، بەڵام یەکێتی دووبارە کاندیدکردنەوەکەی ڕەتکردووەتەوە.
میدیاکانی عێراق دەڵێن، لەئەگەری پشتیوانینەکردنیشی لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، ناوبراو خۆی کاندیدەکاتەوەو باکی بەوەش نییە ئەگەر هیچ فراکسیۆنێکی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگی پێنەدەن.
د.لەتیف ڕەشید خۆی کاندید دەکاتەوە
سەرچاوەیەک لە هێزە سیاسییە عێراقییەکان بۆ میدیاکانی ڕاگەیاندووە، سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق دەیەوێت لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
No Comment! Be the first one.