چاویارنیوز _ عەتا محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی و بووژاندنەوەی چەمچەماڵ دەڵێت: بڕی ئەو هاوکارییانەی تائێستا خراوەتەسەر ژمارە حسابییەكەمان (11 ملیارو 545 ملیۆن و 910 هەزارو 250) دینارە، بەڵام هێشتا بڕیارە هەندێك دەوڵەمەندی دیكە پشتیوانییەكانیان بخەنەسەر ژمارە حسابییەكە.
باس لەوەشدەکات، هیچ قەرەبووكردنەوەیەکی زیانلێکەوتووان لە عێراقدا لە ساڵ كەمتری نەیاخاندووە، بەڵام ئێمە توانیمان کەمتر لە 10 رۆژ، واتە رۆژی دووشەممە دەستبکەین بە دابەشکردنی هاوكاریكردنی ئەو ماڵانەی كە زەرەرو زیانیان بەركەوتووە، ئەو هاوكارییە ماددییانەش بەشێوازی چەك دەدرێت و دەڕۆن لە بانك بە كاش وەریدەگرن.
سبەینێ قەرەبووی زیانلێکەوتووانیی چەمچەماڵ دابەشدەکرێت
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی و بووژاندنەوەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: سبەینێ دووشەممە، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی قەرەبووەکان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.
No Comment! Be the first one.