چاویارنیوز _ ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە سلێمانی، باس لەوەدەکات، دوای ماوەیەک لەکارکەوتن، ئێستا ئەپڵیکەیشنی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دووبارە چالاککراوەتەوە، هەر کەسێکیش کە بۆی نەکراوە ناوی خۆی تۆماربکات، وەک گەشتیار و ئەو کەسانەی مامەڵەکانیان تەواونەبووە، دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
پێشتر پڕکردنەوەی سیستمی ئەلیکترۆنی پسوڵەی خۆران، بەبێ بەرامبەر بوو، بەڵام لەدوای وەستانی پرۆسەکەو دووبارە دەستکردنەوە بەناو تۆمارکردن، هەر کەسێک بیەوێت ناوی خۆی تۆماربکات پێویستە بڕی شەش هەزار دینار لە رێگەی ڤیزا کارتەوە بدات.
سیستمی ئەلیکترۆنیی پسوڵەی خۆراک کاراکراوەتەوە
ئەو هاووڵاتییانەی کە پێشتر خۆیان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی پسوڵەی خۆراک تۆمار نەکردووە، لە ئێستادا سیستمەکە کاراکراوەتەوە و دەتوانن ناویان بنووسن.
No Comment! Be the first one.