چاویارنیوز _ دوای ئەوەی 20ـی تەمووزی ئەمساڵ لەدوای دیدارێکی نێوان وەزیری تەندروستیی و نوێنەری پزیشكانی دانەمەزراو، لەناو پرسگەی وەزیردا، پاشان دەمەقاڵێ و پشێوی دروستدەبێت و دواتر هێرشكراوەتەسەر پزیشکەکان و ژمارەیەکیان بریندار بوون.
ئەو پزیشكانە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان خوێندنیان تەواو كردووە، چەندینجار لە بەردەم وەزارەتی تەندروستیی چالاكییان ئەنجامداوە بۆ دامەزراندن، بەڵام وەڵامێكی ئەوتۆیان وەرنەگرتبوو.
بۆیە لەئێستادا لەلایەن وەزیری تەندروستییەوە سکاڵای یاسایی لەسەر هەر 54 پزیشكەكە، تۆماكراوە.
وەزیری تەندروستی سکاڵای لەسەر 54 پزیشک تۆماردەکات
دوای ئەوەی 54 پزیشك بۆ چەندینجار وەزارەتی تەندروستی خۆپیشاندانیان کرد، ئێستا لەلایەن سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمەوە داوای یاساییان لەسەر تۆمارکراوە.
No Comment! Be the first one.