چاویارنیوز _ حەمە سوور دووشیوانی لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پرسکردنیان بە پارتی بۆ دیاریکردنی کاندیدی حزبەکەی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق وتی: ئایە کەس پرسی بە بەڕێز سەرۆکی(ی ن ک) و مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە کرد بۆ دیاریکردن و دانانی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان؟ بێگومان نەخێر. ئەی بۆ یەکێتی پرس بە کەس بکات بۆ دانان و پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار؟
ئەم وەڵامەی لێپرسراوەکەی یەکێتی لەکاتێکدایە کە پارتی دەیەوێت یەکێتی کاندیدێک بکاتە سەرۆک کۆمار کە پارتی بەدڵی بێت، بەڵام یەکێتی پرس بە پارتی و کەس ناکات.
یەکێتی پرس بە کەس ناکات
لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی لە پۆستێکدا پرسی بەئێمە نەکرد، ئێمەش پرس بەئەوان ناکەین.
No Comment! Be the first one.