چاویارنیوز _ عەتا محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی و بووژانەوەی چەمچەماڵ دەڵێت: لەسەر بنەمای ئەو سکاڵایانەی بۆیان نێردراوە، بڕیارماندا، کەمترین بڕی قەرەبووی زیانلێکەوتووان لە 400 هەزارەوە بکرێتە 500 هەزار دینار.
ڕاشیگەیاند: سەبارەت بەو خێزانانەی کە پێشتر پارەیان وەرگرتووە و بڕەکەی لە 500 هەزار دینار کەمتر بووە، مافیان نافەوتێت و هەفتەی داهاتوو چەکێکی بانکیی نوێیان بۆ دەکرێت، تاتەواوی پارەکە وەربگرن.
بڕی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ زیادکرا
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی و بووژانەوەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: بۆ تەواوکاریی پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ، بڕیارمانداوە، بڕی پارەی قەرەبوو، زیادبکەین.
No Comment! Be the first one.