چاویارنیوز _ ساڵح موسلیم ئەندامی دهستهی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە دەڵێت بۆئەوەی ئاشتی لەنێوان هەسەدە و دیمەشقدا سەرکەوتووبێت، پێویستە دەوڵەتی توركیا واز لە دەستوەردان بهێنێت. بەبڕوای ساڵح موسلیم: لەکاتێکدا کە پرسی ئاشتی لە تورکیا و سوریا دوورن لەیەکتر و دوو ڕێڕەوی جیاوازن، بەڵام تورکیا دەیەوێت دانوستانەکانی ئاشتی لە تورکیا بە سوریاوە ببەستێتەوە.
ساڵح موسلیم ڕاشیگەیاند: ئەگەر بەویستی تورکیا بوایە، ئەوا رێگری لە رێککەوتنەکەی 10ی ئازاری نێوان عەبدی و شەرع دەکرد، چونکە تورکیا واخۆی دەبینێت کە ئەوان بەشێک نەبوون لەو رێککەوتنەو دروست نییە، بەڵام کاتێک روونبووەوە کە هەردوولا هەنگاو بەرەوپێشەوە دەنێن، زمانی گۆڕی، تەنانەت سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی گەڕەکەکانی ئەشرەفیەو شێخ مەقسود لە حەڵەب دوای سەردانی وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی تورکیا بوو بۆ سوریا.
دەڵێت: دیمەشق ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن بەڵام بەدواداچوونی رێککەوتنەکە بەوەدەبێت سوریا بەیەکجاری خۆی لە کاریگەرییەکانی تورکیا دوربخاتەوە.
ئامەژەی بەوەشکرد، پێویستە سوریا سیستمێکی لامهركهزیی پیادە بكات و گفتوگۆکان سەرەتا دەبێت لەسەر داڕشتنی دەستوورێکی تەواو گشتگیر بێت کە مافی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان بپارێزێت.
ساڵح موسلیم باسی لەوەشکرد، تائێستا شانە نووستووەکانی داعش هەڕەشەن لەسەر ناوچەکەو ئەو گروپانە لەناوچەکەدا هاوپەیمانییان لەگەڵ وڵات و کەسانێک هەیە.
ساڵح موسلیم: پێویسته توركیا واز له دهستتێوهردان بهێنێت
ئەندامی دهستهی هاوسەرۆكایەتیی پارتی یەكێتیی دیموكرات-پەیەدە رایگەیاند: سیستمی لامهركهزی پێویستە لە سوریادا جێبەجێ بكرێت و دەستوورێكی تەواو گشتگیر دابڕێژرێتەوە کە مافی پێکهاتەکان لەخۆی بکرێت.
No Comment! Be the first one.