چاویارنیوز _ پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێزێکی پۆلیسی کەرکوک بەشی نەهێشتی مایدەی هۆشبەر و سووات، لە گوندی بیرەسپان لەنزیک بازگەی دارەمان لە سنووری ناحیەی پردێ، بۆسەیان بۆ چەند داواکراوێک داناوە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی کەسانی مەبەستدار، شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوانیان ڕوویدا و لەئەنجامدا پۆلیسێکی هێزی سووات و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر کوژراون.
پۆلسێک و دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر لەکەرکوک کوژران
دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چڕی نێوان هێزێکی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک و چەند داواکراوێک، پۆلیسێک گیانیلەدەستدا و دوو داواکراویش کوژران.
No Comment! Be the first one.