چاویارنیوز _ کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان باس لەوەدەکات، تەنیا لە مانگی 12ی ئەمساڵ، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان، سێ مەتر و 50 سم زیادیکردووە، بەمەش 250 ملیۆن مەترسێجا لە قەبارەی ئاوەکە زیادیکردووە.
ڕاشیگەیاند: ئێستا لە مانگی 12 داین و چوار مانگی دیکە لە وەرزی دابارین ماوە، کە چڕترینیان مانگی سێیە و زۆرترین بڕی گلدانەوەمان لەو مانگەدایە.
هەر لەو بارەیەوە، ئاوات ئەنوەر بەڕێوەبەری بەنداوەکانی سلێمانی دەڵێت: سەرجەم بەنداوە بچووکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی سەرڕێژبوون و نزیکەی 70 ملیۆن مەتر ئاویان گلداوەتەوە.
ئاستی ئاوی بەنداوەکان زیادیکردووە
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ڕێژەی زیادکراوی ئاوی دوکانی بڵاوکردەوە کە لە یەک مانگدا زیاتر لە سێ مەتر زیادیکردووە.
No Comment! Be the first one.