چاویارنیوز _ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری یەک ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە کە ژمارەی لەدایکبوونی منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاریی سلێمانی 9 هەزار 848 منداڵ لەدایکبوون، لەو ژمارەیە 179 حاڵەتیان دووانەبوون و 9 حاڵەتی سیانەش تۆمارکراوە. هەروەها 5 هەزار و 96 منداڵیان کوڕ بوون و 4 هەزار و 752 منداڵیشیان کچن. لەو ژمارەیە 5 هەزار و 528 منداڵیان بە سروشتی لەدایکبوون، لە بەرامبەردا 4 هەزار و 320 منداڵیشیان لە رێگەی نەشتەرگەریەوە بووە.
ساڵی رابردوو نزیکەی 10 هەزار منداڵ لەدایکبوون
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی باس لەوەدەکات، تەنها لە ساڵی ڕابردوودا، 179 منداڵی دووانە لە سلێمانی لەدایکبوون.
No Comment! Be the first one.