چاویارنیوز _ بەپێی دواین داتاو زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی تەنها لە مانگی 12ـی ساڵی 2025دا، بڕی 308.3 ملم بارانباریوە، كە ئەم ڕێژەیەش بەپێی هەمانکات لەساڵی 2024دا، دەكاتە نزیكەی سێ ئەوەندەی تێكڕای بارین.
ڕایگەیاندووە، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەی كەشناسیی سلێمانی، ئەم ئامارانە لە ڕوانگەی پلەکانی گەرماشەوە جیاوازن، بۆنمونە لە مانگی كانوونی یەكەمی 2025، نزمترین پلەی گەرمی -5 °C و بەرزترین پلەی گەرمی 21 °C بووە، تێكڕای پلەی گەرمییش لەم مانگەدا، 8.5 °C بووە كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمیی ساڵانەی مانگی كانوونی یەكەم، ئەمساڵ 0.5 °C ساردتر بووە.
ساڵانێکی زۆرە بارانی لەم شێوەیە نەباریوە
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بڕی بارانبارینی بۆ مانگی 12ـی ساڵی 2025 بڵاوکردەوە، کە تائێستا سێ هێندەی مانگی 12ـی ساڵی 2024 باریوە.
No Comment! Be the first one.