چاویارنیوز _ پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگای دەربەندیخان _ زەڕایەن، بودجەکەی 160 ملیار دینارە و ماوەی 8 مانگە هیچ بڕە پارەیەکی بۆ خەرجنەکراوە، بەڵام بەهۆی سنوورداریی توانای دارایی کۆمپانیاکە و وەرنەگرتنی پێشینەکان، ناچاربووە لەئێستادا کارەکانی ڕابگرێت.
کۆمپانیای جێبەجێکار ئاماژە بەوەدەکات، تەواوکردنی پڕۆژەکە و دەستپێکردنەوەی کارەکان، بەستراوەتەوە بە خەرجکردنی بودجەی پێویست لەلایەن حکومەتەوە، تا بتوانین کارە تەکنیکییەکانی پڕۆژەکە دەستپێبکەینەوە.
کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگای دەربەندیخان _ زەڕایەن ڕاوەستاوە
بەهۆی نەبوونی نەختینە و خەرجنەکردنی شایستە داراییەکان، کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگای نێوان تونێلی دەربەندیخان بۆ ناحیەی زەڕایەن، تەواونەبووەو کارکردن تێیدا ڕاوەستاوە.
No Comment! Be the first one.