چاویارنیوز _ ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە، بۆچوونی خۆی لەسەر ڕووداوەکانی ئەمڕۆ و ڕۆژانی ڕابردووی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب دەربڕی و پێیوایە ئەو هێزانەی هێرش دەکەنە سەر کوردانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە سەر بە تورکیان و چەکداری ئەوانن، ئەوان تەنانەت قسە لە حکومەتی سوریاش وەرناگرن و لە ئەنقەرەوە ئاڕاستە دەکرێن.
وتی: کورد و هەسەدە لە ڕۆژئاڤای کوردستان زیاتر لە 10 ساڵە لەگەڵ ئەمەریکا کاردەکەن و پێکەوە شەڕی تیرۆریان کردووە، بۆیە تەنها فەرمان ئەمریکا وەردەگرین و لە هیچ کەسێکیتری وەرناگرین لەهەرکوێ بێت، ئەوانەی پێیانوایە ڕۆژئاڤا فەرمان لە قەندیل وەردەگرێت و دەیەوێت یەکپارچەیی سوریا بشێوێنێت و دۆخەکە ئاڵۆزبکات
ئەوانەی هێرشدەکەنەسەر کورد لە حەلەب سەربە تورکیان
ئەندامێکی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکرات ڕایدەگەیەنێت: ئێمە هاوپەیمانی ئەمەریکاین و فەرمان لە کەس وەرناگرین.
No Comment! Be the first one.