چاویارنیوز ـ کارۆخ سەید ڕزگار نووسەرو ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: لە کاتێکدا گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە ژێر گەمارۆ و فشاری توندی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و هێزە پەرتەوازەکەی ئەحمەد شەرعدان، جۆرێک لە لێکتێگەیشتنی ناچاری لە نێوان هێزە کوردییەکان هەسەدە بەدی دەکرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیا دەیانەوێت ئەم دۆخە نالەبارەی حەلەب و باکووری سوریا بقۆزنەوە بۆ ئەوەی لەشکری ڕۆژ وەک هێزی ڕزگارکەر، یان هێزی هاوسەنگەر بهێننەوەناو هاوکێشەکە.
وتی: پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەمدواییەی نێوان مەسعوود بارزانی و ئەحمەد شەرع ئاماژەیەکی ڕوون بوو بۆ گۆڕانکاریی لە ستراتیژییەتدا، ئەم پەیوەندییە دەریدەخات کە هەوڵێک هەیە بۆ گەرەنتیکردنیی ناوچە کوردییەکان لە ڕێگەی هێزێکی کوردییەوە وەک لەشکری ڕۆژ کە جێی ڕەزامەندیی تورکیا بێت بەتایبەت.
ڕاشیگەیاند: قسەکانی بارزانی بۆ ناردنی پێشمەرگە بۆ ڕژئاڤا ڕاستەوخۆ مەبەست لێی (لەشکری ڕۆژە) کە ساڵانێکە لە هەرێمی کوردستان مەشقیان پێدەکرێت و لەسەر بودجەی گشتیی هەرێم بەڕێوەدەبرێن.
ئاماژە بەوەشدەکات، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەلەکردن لە گەڕانەوەی ئەم هێزە ترسی پارتی و تورکیایە لە دروستبوونی سوپای نیشتمانی یەکگرتووی سوریا بەبێ بەشداری ئەوان ئەوان دەیانەوێت پێش ئەوەی دامەزراوەیەکی سەربازیی فەرمی لە سوریای نوێدا جێگیر ببێت، لەشکری ڕۆژ وەک واقیعێکی سەربازی لەسەر زەوی بوونی هەبێت تا بتوانن لە داهاتوودا پشکیان لە دەسەڵات و بڕیاری سیاسی سوریادا هەبێت
گەڕانەوەی لەشکری ڕۆژ لەم کاتەدا تەنها جوڵەیەکی سەربازی نییە بەڵکو مانۆڕێکی سیاسی قورسە ئەگەر ئەم گەڕانەوەیە بە هەماهەنگی ڕاستەقینە لەگەڵ هێزەکانی ناوخۆی ڕۆژئاوا نەبێت مەترسی دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی یان دابەشبوونی زیاتری ماڵی کورد دەکرێت کە تەنها نەیارانی کورد لێی سوودمەند دەبن …
No Comment! Be the first one.