چاویارنیوز _ ئەنجومەنی گەلی گەڕەكە كوردنشینەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب ڕایگەیاند: نزیكەی 300 هاووڵاتیی مەدەنی لەلایەن چەكدارانی سوریاوە رفێنراون و چارەنووسیان نادیارە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی شەش ڕۆژدا بەبەردەوام هێرش بۆسەر ئەو دوو گەڕەکە لەلایەن سوپای سوریا و هێزە میلیشیاکانی تورکیاوە بەردەوام بوو.
ژمارەیەک هاووڵاتی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب بێسەروشوێنن
ئەنجومەنی گەلی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەڵێت: چەکدارانی سوریا بەشێوەی ڕەشبگیریی پەلاماری کوردەکانی داوەو ژمارەیەک هاووڵاتی بێسەروشوێنە.
No Comment! Be the first one.