چاویارنیوز _ ناوەندی بادینانی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبەرامبەر رێگریکردن لە تیمێکی راگەیاندنیان، کە دەیانویست بۆ رووماڵی بەرخودانی رۆژئاڤا لەسنوور بپەڕنەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئەمەی خوارەوەش دەقەکەیەتی:
ماوەی پێنج رۆژە، ناوەندی بادینانی راگەیاندنی یەكێتی بەشێوەیەكی رەسمی داوای لەبەرپرسانی ئیدارەی دهۆك كردووە، كە رێگە بە تیمێکی ناوەندی راگەیاندنی بادینانی یەکێتی بدات، تاوەکو بۆ روماڵی رووداو و بەرخودانی كوردانی رۆژئاڤا لە سنوور بپەڕنەوە، بەڵام هەر رۆژە و بیانویەك دەهێننەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە هەموو گەلی کوردستان بەیەک ئیرادە داوای یەکڕیزی و تەبایی و پشتگیریکردنی رۆژئاڤای کوردستان دەکەن و خۆیان ئامادەدەکەن بۆ هەر پێشهات و ئەگەرێکی نەخوازراو، بۆیە لەسەر ئەم هەڵوێستەی ئیدارەی دهۆک پرسیارێکی جددی و لۆژیكی دەکەین و دەڵێین ئەم رەفتارو هەڵوێستەتان لەم قوناغ و کەشە هەستیار و دژوارەدا خزمەت بە چ لایەنێک دەکات؟ خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان دەکات یان خزمەت بەناحەزانی گەلی کوردستان؟ وەڵام بۆ خەڵکی کوردستان بەجێدەهێڵین.
لە سێمێلکا، رێگریی لە راگەیاندنی یەکێتی دەکرێت بچنە رۆژئاڤا
ناوەندی بادینانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، پارتی رێگریی لە تیمێکی میدیاییان کردووە بچێتە رۆژئاڤا بۆ گواستنەوەی رووداوەکان.
No Comment! Be the first one.