چاویارنیوز _ تەیف سامی وەزیریی دارایی، وەک مەرجێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم، داوای تەرازووی پێداچوونەوەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی ساڵی رابردوو دەکات، سەرچاوەیەکیش لەدارایی هەرێم ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوە کە پێشتر تەرازووی پێداچوونەوەمان ناردووە و هەر خودی دارایی عێراق کاتی خۆی پەسەندی کردووە، ئێستا ئەوەی تەیف سامی داوای دەکات تەنها بیانووە و دەیەوێت بۆ چەند رۆژێک مووچە دوابخات.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: لیستی مووچەی مانگی یەک نێردراوە و هەموو هەوڵێکیش دەدرێت یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیش بنێردرێت، دوابەدوای ئەوەش دەبێت تەیف سامی مووچەی مانگی یەک بنێرێت.
تەیف سامی مەرجی هەیە بۆ هەرێم
لەدواین روونکردنەوەیدا لەبارەی مووچەی مانگی یەکەوە، وەزیری دارایی عێراق داوای تەرازوی پێداچوونەوەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی ساڵی رابردووی لەهەرێم کردووە، تا مووچەی مانگی یەک بنێرێت.
No Comment! Be the first one.