چاویارنیوزـــ بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، یانەی میلان و ژان فیلیپ ماتیا هێرشبەری فەرەنسی یانەی کریستاڵ پاڵاس گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی لەم گواستنەوەیەدا پەیوەندی بە ڕۆسۆنێریەوە بکەن.
کریستاڵ پاڵاس ڕێگەی بە ڕۆیشتنی نادات بۆ ماوەیەک، چونکە تا ئێستا نەیانتوانیوە جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ بدۆزنەوە.
ماتیای تەمەن 28 ساڵ، یەکێک بووە لە گۆڵکارانی کریستاڵ پاڵاس لە ساڵانی ڕابردوودا و ئاستەکەی لە پریمەرلیگدا سەرنجی چەند تیپێکی گەورەی ئەوروپی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. ئەو یاریزانە خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ پەیوەندیکردن بە میلان و یاریکردن لە خولی ئیتاڵیا، سەرچاوەکانی گواستنەوەی یاریزانان باسیان لەوە کردووە کە تەنانەت گەیشتووەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ڕۆسۆنێری سەبارەت بە گرێبەستێکی نوێ، لەنێویاندا مووچە و ماوەی گرێبەستەکە.
بەڵام گرنگترین بەربەست لەبەردەم گواستنەوەی یاریزانان بڕیاری یانە ئینگلیزییەکەیە. کریستاڵ پاڵاس جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕێگە نادەن ماتیۆ بڕوات تا جێگرەوەیەکی گونجاوی بۆ نەدۆزرێتەوە، ئەمەش وایکردووە دانوستانەکان نەگەنە قۆناغی کۆتایی.
تەنانەت پاڵاس بیری لە چەندین بژاردە بۆ جێگرەوەی یانەکەی کردۆتەوە و هەوڵ دەدات هاوسەنگی پێکهاتەکه بپارێزێت له هه مانکاتدا هێرشبەرەکە له پێکهاتەکەدا بمێنێتەوە تا جێگرەوەیەکی هەمیشەیی دەدۆزێتەوە.
میلان هێشتا هیوادارە بتوانێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو یان پێش داخستنی پەنجەرەی زستانە گواستنەوەکە کۆتایی پێبهێنێت، بەتایبەتی ئەگەر دواجار پاڵاس گرێبەستی جێگرەوەی دڵخوازی خۆی واژۆ بکات یان ئەگەر مەرجەکانی جێهێشتنی یاریزانە فەرەنسییەکە جێگەی ڕەزامەندی بێت. یانە ئیتاڵییەکە پێی وایە ئەو هێرشبەرە دەتوانێت ببێتە بەهێزکەرێکی گرنگ بۆ هێرشبردنەکەیان و یارمەتی ڕۆسۆنێری بدات لە پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و ئەوروپییەکاندا.
No Comment! Be the first one.