چاویارنیوز _ لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی مەکتەبی راگەیاند و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەنووسێت: د.فوئاد حسێن کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار سەردانەکانی بۆ لای لایەنەکان ئاساییە، بەڵام ئەوەی کە ئاسایی نییە ئەوەیە کە لە سەردانەکەیدا بۆ لای لایەنێکی کوردستان رەخنە لە یەکێتی گرتووە! بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە بێدەنگی بەرپرس و کادیر و پەرلەمانتاران و میدیای یەکێتی لەسەر قسەکانی جەنابیان و هەندێ سەرکردە و پەرلەمانتار و کادیرانی حزبەکەیان، تەنها هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی و نامانەوێت لە بەغدا شەڕە دەنوک بکەین.
رایگەیاندووە، کاتێک د.فوئاد حسێن لەلایەن حزبێکی کوردستانی، یەکێتی رەخنەباران بکات، دەبێت ئەو مافە بە یەکێتییەکان بدات کە پێی بڵێین (کاک دکتۆر) خۆزگە لەپاڵ رەخنەگرتن لە یەکێتی باسی لە سەرکەوتنی ئەزموونی خۆتت نەکردایە، چونکە هەشت ساڵە جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراقی فیدراڵیت نەک هەر کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانت پێ چارەسەر نەکراوە، بەڵکو ساڵ لەدوای ساڵ پرسەکە ئاڵۆزتر و خراپتر بووە.
ئیدی نازانین دەتەوێت کامە ئەزموون و کامە پرۆژە ببەیتە سەرۆکایەتیی کۆمار و کامە خزمەت لە بەغدا پێشکەش بەگەلی کوردستان بکەیت؟
نەتتوانیوە کێشەی مووچە چارەسەربکەیت
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی لەنووسینێکدا رەخنەی توند لە د.فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق دەگرێت و دەڵێت: هەشت ساڵە جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراقی فیدراڵیت کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانت پێ چارەسەر نەکراوە.
No Comment! Be the first one.