چاویارنیوز _ بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم باس لەوەدەکات، وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدراڵ، پێچەوانەی رێكکەوتنی هاوبەشی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ، دەستکاریی دەرئەنجامی رەسمیی سەرژمێرییەکەی ساڵی رابردووی کردووە و کاریگەریی نەرێنیی دەبێت لەسەر شایستەکانی هەرێمی کوردستان و پێویستی بە رێکاری بەپەلە هەیە بۆ راستکردنەوەی.
راگەیەنراوەکە، دەستکاریکردنی رێژەی دانیشتووانی هەرێم بە نەگونجاو و نایاسایی وەسف دەکات و دەڵێت: هەنگاوی پێویست دەگرینەبەر دژی دەستکاریکردنەکان تا پابەندبێت بە راگەیەنراوی سەرژمێرییەکەوە کە رێژەی هەرێمی کوردستان %14.1ە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هەنگاوی پێویست دەگرێتەبەر
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە، رایگەیاند: لە سەرژمێریی ساڵی رابردوودا، عێراق دەستکاریی رێژەی دانیشتوانی هەرێمی کردووە.
No Comment! Be the first one.