چاویارنیوز _ حسێن شێخانی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق رایگەیاندووە، کورد ئەنجومەنێکی سیاسی پێکهێناوەو تەنها راگەیاندنی ماوە، ئەو ئەنجومەنەش نزار ئامێدی کردووە بە کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار.
ئەو سەرکردەیەی شیعە دەڵێت: ئەنجومەنە کوردییەکە گەیشتووەتە بڕیاردان لەسەر دوو خاڵ، یەکەم نزار ئامێدی کاندیدی ئەنجومەنەكە دەبێت، نەک تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دووەم هەرکاتێک لەناو ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا، بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنەكە سەرۆک وەزیران، راناسپێردرێت.
ناوبراو لە دیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا وتوویەتی: هێشتا هەڕەشەکانی ئەمریکا بەردەوامە و هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر دامەزراوە گرنگەکانی عێراق دەکەن نەک تەنها سیاسییەکان.
ئەنجومەنی سیاسیی کورد پێکهێنرا
سەرکردەیەکی شیعە باس لە رێککەوتنی یەکێتی و پارتی دەکات لەگەڵ دروستکردنی ئەنجومەنێک لەلایەن کوردەوە.
No Comment! Be the first one.