چاویارنیوز – لە جیاتی وەڵمدانەوە بە ڕای گشتی لە بەرانبەر ئەو زانیاریانەی لەسەری بڵاوکرداوەتەوە، وەزیری دارایی هەرێم سکاڵا تۆمار دەکات و داوای قەرەبووی ١٠٠ ملیۆن دیناری دەکاتەوە.
ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم، سکاڵا دژی د.یوسف محمد سادق تۆمار دەکات و داوای ١٠٠ ملیۆن دیناری لێ دەکات.
دکتۆر یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەڕلەمانی کوردستان ڕایگەیاندبوو کەوا ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە گوایە تەشهیری پێکردووە کە وتوویەتی ئێوە مووچەی ٧ مانگتان نەداوە چۆن پارەی خانەنشینی ئەو مانگانە وەردەگرن و نایاساییە، لە بەرامبەردا ئاواتی شێخ جەناب سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کردووە و داوای پارەی لێ کردووە .
ئەمەیە وەڵامدانەوەی بەرپرسانی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بە ڕەخنەگران و لە میدیاکانیش باس لە بوونی ئازادی ڕادەربڕین و میدیایی دەکەن.
No Comment! Be the first one.