چاویارنیوز _ لە یەکێک لە گەورەترین ساتەکانی باسکەی پڕۆفشناڵی ئەمریکا، یانەی نیویۆرک نیکس توانی پاڵەوانێتی NBA بەدەستبهێنێت و کۆتایی بە چاوەڕوانییە 53 ساڵەکەی خۆی بهێنێت.
یانەی نیویۆرک نیکس لە پێنج یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی 4-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە خولی باسکە پڕۆفشناڵی ئەمریکا بەرامبەر سان ئەنتۆنیۆ سپێرز پاڵەوانێتی وەرزی 2026ی بەدەستهێنا و بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 1973ەوە لەسەربانی تۆپی باسکەی ئەم وڵاتەدا وەستا.
ئەم پاڵەوانێتییە دەرئەنجامی پرۆسەیەکی درێژخایەنی دووبارە بنیاتنانەوەی بوو لە پێکهاتەی تیپی نیویۆرکدا. دوای چەندین ساڵ لە نەگەیشتن بە قۆناغی کۆتایی، تیپەکە توانی بە گۆڕانکاری گەورە لە ستافی تەکنیکی و پێکهاتەی یاریزانەکاندا بگەڕێتەوە ئاستی پاڵەوانێتی.
دوایین پاڵەوانێتی نیکس پێش ئەم وەرزە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٣؛ کاتێک تیمەکە بە سەرۆکایەتی نەوە زێڕینەکەی توانی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت. لەو کاتەوە، نیکس چەندین جار گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی بەڵام نەیتوانیوە ئەو شەرەفە دووپات بکاتەوە.
یانەی نیویۆرک نیکس لەم وەرزەدا یەکێک بووە لە یەکگرتووترین تیپەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان و پلەی ئۆف. بە پشتبەستن بە یەکگرتوویی بەرگری و ئاستی هێرشبەری هاوسەنگ و بەڕێوەبردنی یارییەکان لە ساتەوەختە گرنگەکاندا، تیپەکە توانی بەسەر کێبڕکێی سەختی پلەی ئۆفدا زاڵ بێت و پاڵەوانێتی وەرزەکە بەدەستبهێنێت.
No Comment! Be the first one.