چاویارنیوز _ ئەڵمانیا جارێکی دیکە ناوی خۆی لە مێژووی ئەم ڕکابەرییانەدا تۆمارکرد بە سەرکەوتنێکی بەرز بەسەر هەڵبژاردەی کوراسائو لە مۆندیالی 2026دا.
لە مۆندیالی 2026، دوای بردنەوەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی 7-1 لە کوراسائو، ئامارێکی مێژوویی و بەرچاوی ئاستی تیپە نیشتمانییەکان لەم سەدەیەدا بڵاوکراوەتەوە؛ ئامارەکان دەریدەخەن کە لە مێژووی مۆندیالدا لە ساڵی 2000ەوە تەنها پێنج یاری هەبووە کە تیپێک توانیویەتی تێدا حەوت گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکات. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە لە کۆی ئەم پێنج یارییە سێ یاری تایبەت بوو بە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.
یەکەم نموونەی ئەم ئاستە بەرزانە لە گۆڵکردن دەگەڕێتەوە بۆ مۆندیالی 2002؛ کە ئەڵمانیا توانی لە یارییەکی مێژووییدا بە ئەنجامی 8-0 لە سعودیە بباتەوە. ئەو یارییە بە یەکێک لە قورسترین شکستەکانی مێژووی تیپە ئاسیاییەکان لە مۆندیالدا دادەنرێت.
نموونەی دووەم لە مۆندیالی 2014ـەوە هاتووە، کە لە یەکێک لە ئەنجامە شۆککەرەکانی مێژووی تۆپی پێدا، ئەڵمانیا بە ئەنجامی 7-1 لە بەڕازیلی میوانداری بردەوە. یارییەکە بەس ڕکابەرییەک نەبوو لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال کە تێدا زۆرترین گۆڵ تۆمار بکرێت، بەڵکو یەکێک بوو لە گەورەترین سوپرایزەکانی مێژووی تۆپی پێ، کە تیایدا یانەی میواندار لە یاریگای خۆیدا تووشی شکستێکی قورس بوو.
سێیەم حاڵەت لە مۆندیالی 2026دا تۆمارکرا، کە ئەڵمانیا بە ئەنجامی 7-1 بەرامبەر کوراسائو سەرکەوتنی بەدەستهێنا. ئەم ئەنجامە جگە لە گرنگی ئاماری، بەردەوامی هێزی هێرشبەری ئەڵمانیا لە نەوەی نوێی تۆپی پێ لەو وڵاتەدا نیشان دەدات.
No Comment! Be the first one.