چاویارنیوز _ یانەی ئینتەرمیلان لەگەڵ ڕوبێن ئامۆریم گەیشتە ڕێککەوتنی تەواو بۆ ئەوەی ئەرکی سەرکردایەتی ئەو یانەیە لە ئەستۆ بگرێت.
دوای ئەوەی ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا لە یانەی مانچستەر یونایتد دوورخرایەوە و ماوەی شەش مانگی لە یاریگای خۆیدا بەسەربرد، ئێستا لە لێواری واژۆکردنی گرێبەستێکدایە کە تا ساڵی 2028 لە یانەی ئینتەرمیلان بمێنێتەوە، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2029.
مووچەی ساڵانەی ئامۆریم لە میلان بە نزیکەی 4 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت، لەگەڵ پاداشتی گۆڕاو، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئامادەنەبوونی میلان لە چامپیۆنزلیگ و کەمبوونەوەی داهاتی یانەکە بە ژمارەیەکی واقیعی چاوەڕوانکراو بەراوەرد دەکرێت.
دوای ئەوەی ئیدارەی میلان لە وەرزی 2025-2026 نەیتوانی سەربکەوێت بۆ چامپیۆنزلیگ و لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئەلێگری جیابووەوە، چەندین بژاردەی لەبەرچاو گرت، لەوانە ئۆلیڤەر گلاسنەر، بەڵام لەگەڵ خێراتربوونی دانوستانەکان لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیراندا، دواجار ئامۆریم وەک پایەی سەرەکی پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوی یانەکە هەڵبژێردرا.
No Comment! Be the first one.