چاویارنیوز _ بە ناوبانگترین ڕۆژنامەنووسی جیهان کاردانەوەی بەرامبەر یارییەکەی ئێران و نیوزلەندا نیشان دا.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یەکەم هەنگاوی خۆیدا لە جامی جیهانی 2026، ڕووبەڕووی نیوزلەندا بووەوە و یارییەکەش بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات. زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە سەرانسەری جیهان گرنگییەکی تایبەتیان بەم یارییە دا، ئێستاش فابریزیۆ ڕۆمانۆ پەیامنێری بەناوبانگی بازاڕی گواستنەوەکانی تۆپی پێ کاردانەوەی بەرامبەر ئەم یارییە نیشانداوە.
ڕۆمانۆ لە ژێرنووسی پۆستەکەیدا لە ئینستاگرام نووسیویەتی؛
چ یارییەکی سەر بوو، بەڕای ئێوە کام یاریزان وەک باشترین یاریزانی یاریگا هەڵدەبژێردرێت؟
کەم کەس پێی وابوو کە ڕۆمانۆ ببێتە یەکێک لە بینەرانی یارییەکەی ئێران و نیوزلەندا، بەڵام ئەو ڕۆژنامەنووسە بەناوبانگەی جیهان نیشانیدا کە گرنگییەکی تایبەت بە هەموو یارییەکانی مۆندیال دەدات و هەوڵدەدات هەموو بەردەنگەکانی ڕازی بکات.
No Comment! Be the first one.