چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی میسر مۆندیالی 2026ی بە بردنەوەیەکی بەنرخی لە بەلجیکا دەستپێکرد. هەرچەندە “محەممەد سەڵاح” لەو یارییەدا زۆر تۆپەکەی بەدەستەوە نەبوو، بەڵام تاکە دەرفەتەکەی بەس بوو بۆ ئەوەی ناوی خۆی لە مێژووی ڕکابەرییەکانی مۆندیالدا مسۆگەر بکات.
سەڵاح سەرەڕای ئەوەی تەنها 34 دەست لێدانی تۆپەکەی هەبوو کە کەمترین دەست لێدانی تۆپ بوو لەنێو هێرشبەرانی میسردا، بەڵام ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تاکە گۆڵی تیپەکەی هەبوو و ئەسیستێکی سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد. هەروەها وردی پاسەکانی کە 94.4% بووە لە نێوان هەموو یاریزانە میسرییەکاندا بەرزترین ئاست بووە، هەروەها بە 3 هەل، زۆرترین هەلی گۆڵکردنی بۆ تیپەکەی دروستکرد.
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەسیستەکەی سەڵاح یەکەم ئەسیستی بوو لە مۆندیالدا لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا. هەروەها ناوبراو یەکەم یاریزانی میسرییە لە دوای گۆڵەکەی خۆی بەرامبەر ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٨دا کە بەشداری تۆمارکردنی گۆڵ دەکات، لە مۆندیالدا.
No Comment! Be the first one.