چاویارنیوز _ نرخی بلیتی یاری نێوان ئێران و بەلجیکا لە بازاڕی ڕەش و بازاڕە پەیوەندیداەرکاندا بە شێوەیەکی سەیر بەرزبووەتەوە.
لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر تا دەستپێکردنی یارییەکانی ئێران و بەلجیکا لە مۆندیالی 2026، بلیتی ئەم یارییە بە نرخێکی جیاواز و زۆر بەرزیش لە ماڵپەڕە جیاوازەکاندا دەفرۆشرێت.
بێگومان فرۆشتنی بلیتی ئەم یارییە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە ماڵپەڕی فەرمی فیفا بە نرخێکی دیاریکراو دەستی پێکردووە و ڕێژەیەکی بەرزی ئەو بلیتانەش فرۆشراون. بەڵام لە ماڵپەڕەکانی فرۆشتنی فەرمی کە بە بازاڕی لاوەکی ناودەبرێن، کێبڕکێیەکی توند لەسەر کڕینی بلیتەکانی ئەم یارییە هەبووە و ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی نرخی نائاسایی ئەم بلیتانە.
پێگەی StubHub کە یەکێکە لە بەناوبانگترین و گەورەترین ماڵپەڕەکانی فرۆشتنی بلیت بۆ بۆنە و ئاهەنگەکانی وەک پێشبڕکێی وەرزشی، کۆنسێرت، فیلم و هتد، بە پێدانی ڕێژەیەکی دیاریکراو بە فیفا، فرۆشتنی ژمارەیەک بلیتی مۆندیالی گرتە ئەستۆ. بە سەرنجدان بەوەی کە ئەم ماڵپەڕە بە بازاڕێکی لاوەکی دادەنرێت، ئەوا نرخی بلیتی یارییەکان بەرزبووەتەوە.
چاوخشاندنێک بە ئەم سایتە و چەند سایتێکی بیانی کە بلیتی مۆندیال دەفرۆشن دەریدەخات کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا نرخی بلیت لە نهۆمەکانی سەرەوە و دوور لە یاریگا و لە پشتەوە و هەردوو دیوی دەروازەکان کە بەزۆری بە خراپترین و هەرزانترین کورسی لە هەر یاریگایەک دادەنرێت، لە نێوان 100 بۆ 180 دۆلار بووە.
بەڵام نرخی بلیت بۆ بەشەکانی دیکەی یاریگا کە بەزۆری بەسەر 3 پۆلدا دابەش دەکرێن و کورسییەکی باشتر وەک کورسی VIP ی ناوەڕاست و پێشەوە لەخۆدەگرێت، لە هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات کە یەکسانە بە 150 بۆ 160 ملیۆن تمەن.
بەڵام ئەمە کۆتایی چیرۆکەکە نییە. نرخی بلیتی ئەم یارییە لە بەشی VIP یاریگای سوفای بڕی 10 هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە. واتە بە دراوی وڵاتی ئێران ئەم بلیتانە بە نرخی سەیر و سەمەری نزیکەی 1 ملیار و 500 ملیۆن تمەن فرۆشراوە.
No Comment! Be the first one.