چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی میسر بە سەرکەفتن بەسەر نیوزلەندا، دواجار یەکەم سەرکەوتنی خۆی لە مێژووی ئەم پێشبڕکێیانەدا بەدەستهێنا و تەلیسمی 92 ساڵەی شکاند.
لە هەفتەی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026، میسر بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نیوزلەندای بردەوە، تیپەکەی “حسام حەسەن” سەرەتا گۆڵێکی لێکرا، بەڵام دواتر گەڕایەوە و یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان تەواو کرد.
گۆڵەکانی میسر لەم یارییەدا لەلایەن مستەفا زیکۆ و محەمەد سەڵاح و مەحمود ترێزگێ تۆمارکران، میسرییەکان گەڕانەوەیەکی سەرنجڕاکێشیان ئەنجامدا و یەکێک لە گرنگترین سەرکەوتنەکانی مێژووی تۆپی پێیان بەدەستهێنا.
بەم سەرکەوتنە میسر کۆتایی بە تەلیسمی 92 ساڵەی لە مۆندیالدا هێنا؛ تەلیسمێک کە وایکردبوو تیمەکە هەرگیز تامی سەرکەوتن نەکات لە هەموو خولەکانی مۆندیالدا.
پێش ئەم یارییە، میسر لە سێ یارییدا لە مۆندیال (1934، 1990 و 2018) هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێنابوو و لە مێژووی خۆیدا تەنیا دوو یەکسانبوونی هەبوو، لە هەمان کاتدا پێنج دۆڕانیشی بەخۆیەوە بینیبوو.
یەکەم دەرکەوتنی میسر لە مۆندیالدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1934، کاتێک هەڵبژاردەکە لە قۆناغی یەکەمدا لەلایەن هەنگاریا شکستی هێنا و لە ڕکابەرییەکان دوورخرایەوە. دواتر لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 1990 لە قۆناغی کۆمەڵەکان دوورخرانەوە و دووجار بەرامبەر هۆڵەندا و ئێرلەندا یەکسان بوون و بە ئینگلتەرا دۆڕان.
لە مۆندیالی 2018ی ڕووسیا، میسر هەر سێ یارییەکەی بەرامبەر ئۆرۆگوای و ڕووسیا و سعودیە دۆڕا و درێژەی بە حەسرەتی سەرکەوتنی دا.
بەڵام لە مۆندیالی 2026دا، بە یەکسانبوون بەرامبەر بەلجیکا لە یاری یەکەم و دواتر سەرکەوتنێک بەرامبەر نیوزلەندا لە هەفتەی دووەمدا، ئەم تەلیسمە مێژووییەی شکاند و ناوی نەوەی ئێستای میسری لە مێژووی تۆپی پێی ئەو وڵاتەدا مسۆگەر کرا.
No Comment! Be the first one.