چاویارنیوز _ بە گوتەی “جانلوکا دی مارتزیۆ”، خەریکە جموجۆڵی گرنگ لە بازاڕی ڕاهێنەرایەتی تۆپی پێی ئەوروپادا ڕوودەدات و ناوی “ئنزۆ مارسکا” وەک بژاردەی سەرەکی بۆ سەرکردایەتی نوێی مانچستەر سیتی بەرزکراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، چێڵسی و سیتی گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک کە نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆیە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مارسکا؛ ژمارەیەکی بەرچاو کە ئاماژەیە بۆ گرنگی ئەم گواستنەوەیە لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی تۆپی پێی ئینگلیزی.
بەگوێرەی ئیدیعای ئەم ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵییە، بڕیارە ئەمڕۆ مارسکا گەشت بۆ مانچستەر بکات و قۆناغەکانی کۆتایی جیابوونەوەی لە چێڵسی تەواو بکات و دواتر گرێبەستە نوێیەکەی واژۆ بکات. دەوترێت ئەو گرێبەستەی مان سیتی پێشنیاری کردووە لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵییە بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت و ئامانجیشی دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی درێژخایەنە.
لە لایەکی دیکەوە خەوجکردنی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڕاهێنەرێک نموونەیەکی دیکەیە لە سیاسەتی شەڕانگێزی گواستنەوەی مانچستەر سیتییە، سیاسەتێک کە لە ڕابردوودا لە ڕاکێشانی یاریزانە گەنجەکان و ڕاهێنەرە بەڵێندەرەکاندا بینراوە.
بەڵام هیچ کام لە یانەکانی پەیوەندیدار بە فەرمی گرێبەستەکەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە و دەبێت چاوەڕێ بکەین و بزانین لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وردەکارییەکانی ئەم گواستنەوەیە ئەگەرییە چۆن دیاری دەکرێت. ئەگەر گرێبەستەکە یەکلایی بێتەوە، ئەوا مارسکا دەبێتە یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییە تەکنیکیەکانی پریمەرلیگ بۆ وەرزی داهاتوو.
No Comment! Be the first one.