چاویارنیوز _ وەرگری بەهێزی هەڵبژاردەی بالەی فەرەنسی ڕایگەیاند؛ پیاتزا ڕاهێنەرێکی گەورەیە و هەڵبژاردەی ئێرانیش لە ڕووی تاکتیکییەوە زۆر بەهێزە.
“ترێڤەر کلۆنی” دوای بردنەوەی فەرەنسا بە ئەنجامی 3-2 لە ئێران لە هەفتەی دووەمی خولی نەتەوەکانی بالە ڕایگەیاند: دەزانین کە ئێران تیپێکی زۆر باشە، پێموایە بە گشتی یارییەکە زۆر باش بوو، یارییە ئاست بەرزەکان هەمیشە بەو شێوەیەن، لە یارییە نزیکەکاندا و وردەکارییە بچووکەکان، جیاوازی دروست دەکەن.
یاریزانە فەرەنسییەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە کۆتاییدا دڵخۆشین کە توانیمان یارییەکە بە سەرکەوتنێک بەرامبەر تیپێکی بەڕاستی باش کۆتایی پێبهێنین، یارییەکە سەخت بوو، بەڵام پێموایە یارییەکی جوان بوو بۆ هاندەران.
وەرگری بەهێزی هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی فەرەنسا سەبارەت بە هەڵبژاردەی ئێران وتی: پیرۆزبایی لە ئێران دەکەم کە یاری بالەی زۆر باشی کردووە. ساڵێک لەگەڵ پیاتزا ڕاهێنەری ئێران، لە میلانۆ کارم کردووە. دەزانم ڕاهێنەرێکی گەورەیە و تیپەکەی لە ڕووی تاکتیکیەوە زۆر بەهێزە.
کلۆنۆ لە کۆتاییدا سەبارەت بە هەڵبژاردەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد کە، هەست بە کەشوهەوای تایبەتی تیپەکە دەکەیت و لە یاریگاشدا زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشن، ئەوان بە هەموو توانایانەوە شەڕ دەکەن و پێموایە زۆر بەنرخە کە یارییەکی زۆر باش دەکەن، پێموایە پیاتزا چێژ لە کارەکەی وەردەگرێت، بەڕاستی حەزم لە شێوازی ڕاهێنەرایەتییەکەیەتی.
No Comment! Be the first one.