چاویارنیوز _ فلۆرانت مالۆدا، ئەستێرەی پێشووی فەرەنسا و چێڵسی، ستایشی لیۆنێل مێسی کرد و لە سەرووی هەموو ئەفسانەکانی مێژووی تۆپی پێ دانا و جەختی لەوە کردەوە کە لە ڕوانگەی ئامارییەوە هیچ یاریزانێک، تەنانەت پێلێ و مارادۆناش نابێ بەراورد بکرێت بە مێسی.
ئەو سوپەرستارە ئەرجەنتینییە، کە تا ئێستاش لە تەمەنی 39 ساڵیدا دەدرەوشێتەوە، لە دوو یاری یەکەمی مۆندیالدا 5 گۆڵی تۆمارکردووە و ژمارەی پێوانەیی مێژوویی “میرۆسلاڤ کلۆزی” تێپەڕاندووە و جارێکی دیکە شایستەیی خۆی نیشان دا بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە یارییەکەی شەوی دووشەممەدا بەرامبەر بە نەمسا.
مالۆدا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بۆیل سپۆرت سەبارەت بە ڕکابەری هەمیشەیی نێوان مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ڕایگەیاند؛ ئەم ڕکابەرییە هەرگیز کۆتایی نایەت و هاندەرانی هەریەکێک لەو دوو ئەفسانەیە بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە یاریزانە دڵخوازەکەیان. بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی مێسی ئێستا دەیکات، لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا، لە دەرەوەی وەسفکردنە و ئەو بەهرە و توانایە کە لە یاریگادا دەیخاتە ڕوو و ئەو کاریگەرییەی لەسەر تیپەکە هەیەتی، دەرکەوتنی گەورەی ئوستوورەیەکە.
یاریزانە باڵەکەی پێشووی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، پێموانییە تەنانەت مارادۆناش لەڕووی یەکگرتووییەوە بەراورد بکرێت بە مێسی، پێلێ هەرچەندە سێ جامی جیهانی بەدەستهێناوە و لەڕووی گەورەییەوە بەراورد دەکرێت، لەڕووی ژمارە و ئامارەوە هیچ کەسێک ناتوانێت هاوتای ئەو سوپەرستارە ئەرجەنتینییە بێت. مێسی کە لە تەمەنی 35 ساڵییەوە 12 گۆڵی لە مۆندیالدا تۆمارکردووە، ئێستا بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ لەسەر یەک ئیلهامبەخشە بۆ نەوەکانی تۆپی پێ و دەریخست کە تێپەڕبوونی کات نەک هەر ماندووی نەکردووە، بەڵکو لە هەموو کاتێکیش گەشاوەتری کردووە.
No Comment! Be the first one.