چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران بەهۆی ئەنجامی یارییەکانی نەمسا و جەزائیر لە جامی جیهانی 2026، دوورکەوتەوە.
هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران لە دوایین یاری کۆمەڵەی مۆندیالی 2026 ڕووبەڕووی میسر بووەوە و بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ ئەم تیپە یەکسان بوو. قوتابیانی “ئەمیر قەلعەنۆیی” لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر میسردا ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کرد و تەنانەت دەکرا بە سەرکەوتوویی یاریگاکە بەجێبهێڵن، بەڵام ئەمە ڕووی نەدا و دۆخەکە بە شێوەیەک پەرەی سەند کە ئێران ناچار بوو چاوەڕێی ئەنجامی گرووپەکانی دیکە بکات.
زۆرێک لە شارەزایان پێیانوابوو ئێران بە سێ یەکسانبوونیش دەگاتە قۆناغی کۆتایی، بەڵام دۆخی کۆمەڵەکانی دیکە بەجۆرێک بوو کە ئێران لە کۆمەڵەی 32 تیپی کۆتاییدا نابێت. ئەگەر عێراق بە ئەنجامێکی قورس بە سەنیگالی نەدۆڕاندایا، ئێران دەیتوانی بە سێ خاڵ و جیاوازی گۆڵی سفر بۆ قۆناخی داهاتوو سەرکەوێت، بەڵام ئێستا کاروانی تۆپی پێی ئێران دەبێت جانتاکانی خۆی کۆبکاتەوە و بە زوویی تیخوانا بەجێبهێڵێت.
No Comment! Be the first one.